AP ١٤٠١ سەرماوەز ٣ ١٤:٠٣

سەردار سولەیمانی:

ئەمریکییەکان دانیان بە شکست لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئێران نا

ئەمریکییەکان دانیان بە شکست لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئێران نا

سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج وتی: ئەمریکییەکان نامەیەکیان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیاوە بۆ پێنتاگۆن نووسیوە کە ئێمە لە ئەم پیلانەی دواییە لە ئێران شکستمان هێناوە و خەڵکی ئێران لەگەڵمان هاوڕێیان نەکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار غوڵامڕەزا سولەیمانی سەرۆکی بەسیج بە وتنی ئەوەی کە توانایی بەسیج و پێشوازی گەنجان لە بەسیج خەریکە بەرز دەبێتەوە، وتی: لە ڕۆژانێکدا کە پیلانی ئەمریکی-ئیسرائیلی ڕووی دا، بەسیجییەکان و خەڵک لە بەرنامەکانی کۆماری ئیسلامی بەشداری زۆریان هەبوو.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکییەکان نامەیەکیان لە 30 ی خەرمانان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ پێنتاگۆن نووسیوە کە ئێمە لە ئەو پیلانە شکستمان هێناوە و خەڵکی ئێران هاوڕێییمانی نەکردووە، لە نێوان دوژمنانیش جیاوازی ڕا هەیە و هەندێکیشیان وتوویانە کە ئەی ئەو هەموو پارەیە کە خەرج کرا چ دەبێت؟

News ID 44241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha