بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای پاسداران روونکردنەوەیەکی لە سەر ئۆپراسیۆنی نوێی سوپا دژی گرووپە جیایی خوازەکانی دژبەری ئێران لە هەرێمی کوردستان دا.
پاکپور وتی: دپای ئۆپراسیۆنی رەبیع بینیمان لە زۆربەی رووداوەکان لە باکووری رۆژاوای ئێران ئەم گرووپە جیایی خوازانە کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن کاری تیرۆریستیان کرد و بە رێنوێنی و ناردنی تیم بۆ رێبەرایەتی ئاژاوەکان کاری تێکدەرانە و تیرۆریان لە کوردستان و کرماشان و ئازەربایجانی رۆژاوا کرد.
وتیشی: ئێمە سەبارەت بە ئاسایش و ئەمنیەتی خۆمان تەعارفمان لە گەڵ کەس نییە و چەندین جاریش ئەم قسەیەمان کردووە.
ئەو زیادی کرد: ناوچەیەک بە ناوی بەکرەجۆ لەسلێمانی یەکێکە لەو شوێنانەی کە پاشئەوەی بارەگانیانمان خاپور کردبوو، لەم ناوچەیە كهمپیان دروستكرد. ئەم ناوچەیه خەڵکی ئاسایی تێدایەو خەڵکی ناوچەکە دەبێت ئەم حزبانه لەناوچەکەیان دەربکەن تا نەبنە ئامانجی هێرش و ئاسایشیان بپارێزرێت.
ناوچهى تۆپزاوا یەکێکی تر لەو ناچانە كه ئهو هێزانه کەمپیان تێدا دروست کردووە و بەدڵنیاییەوە لەئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوماندا دەیانکەینە ئامانج.
و زانیاریشمان هەیە کە لەناوچەکانی كۆیهو گوندەکانی دەوروبەریو ئەو قەڵایەی کە لەوێدا هەیانەو هەندێک ناوچەی تر وەکو ئازادیو ئەمیریەش بونیان هەیەو تیایدا جێگیربون کە ناوچەو ناوەندی قەرەباڵغنو نزیكن لههاووڵاتیانى سڤیلهوه.
سەردار پاکپور جەختی کرد : زڕگوێز، گردەچاڵ، جژنەکاڵو پاکشەهر هەم ناوچەی شاری و شارۆچکەیی و هەم گوندیشی تێدایە کە تیرۆریستان کەمپیان لە دەڤەریدا لێداوە و ئێمە لە ئۆپراسیۆنی داهاتووماندا بێ گومان لێیان دەدەین.
وتیشی: داوا لە خەڵکی ئەم ناوچانە دەکەین تیرۆریستەکان دەر بکەن و لە کەمپەکانیان دوور بکەونەوە تا خەساریان بەر نەکەوێت ئەمە خاڵێکە دەبێت خەڵکی ناوچەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراقیش لەبەرچاوی بگرن..
جەختیشی کرد تەنانەت نامانەوێت بنەماڵەی تیرۆریستانیش خەساریان بەرکەوێت و نابێت بنکەکانیان بهێننە ناوکەمپ و ماڵە رێکخراوەییەکانیان و ئێستا ئاگادارین کە لە هەندێ ناوچەدا تیمی تیرۆری ئەم گرووپانە لە ماڵە رێکخراوەییەکانیاندا جێگیر کراون و ئێمە زانیاری وردمان هەیە.
Your Comment