AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٠ ١١:٣٠

جووڵەکانی واشنتۆن لە دژی دیمەشق درێژەی هەیە؛

کردنەوەی بنکەی سەربازی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە لە دەڤەری ڕەقە

کردنەوەی بنکەی سەربازی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە لە دەڤەری ڕەقە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا بەدوای چێ کردنی بنکەی سەربازی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری ڕەقەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی جەدید، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا بەدوای چێ کردنی بنکەی سەربازی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری ڕەقەیە.

ئوسامە ئەبوعەدی لە دانیشتووانی شاری ڕەقە وتی: هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشەکیی کارەکانی چێ کردنی بنکەی سەربازی نوێ لە ناو بنکەی لەشکەری 17 هەڵکەوتوو لە باکووری ناوەندی شاری ڕەقە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان دەست پێکردووە.

ناوبراو زیادی کرد: هەندێک زانیاری سەبارەت بە ئامادەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ چێ کردنی بنکەیەکی دیکە لە ناوچەیەکی دیکە لە ناوچەی جزرە لە دەڤەری ڕۆژاوایی ڕەقە بڵاو بووەتەوە.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا 28 ناوەندی سەربازیان هەیە کە لە سێ پارێزگادان کە بەرچاوترینیان لە حەسەکەیە کە 17 ناوەندیان هەیە کە گەورەترینیان بنکەی شەدادێ لە دەڤەری باشووری حەسەکەیە.

سەربازانی ئەمریکی هەروەها لە دەیرەزوور 9 ناوەندیان هەیە کە گەورەترینیان کێڵگەی نەوتی ئەلعمرە.

بەرچاوترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا بریتین لە:

1.بنکەی ڕمیلان

2. بنکەی ئەلمالکیە

3.بنکەی تل بی دەر

4. بنکەی لایف ستون

5. بنکەی قسرک

6. بنکەی هیموس

7. بنکەی ئەلمەدەنیە ئەلڕیازیە

8. بنکەی شەدادێ

9. بنکەی حقل ئەلعمر

10. بنکەی حقل ئەلتنک

11. بنکەی حقل کونیکو

12. بنکەی ئەلروشید

13. بنکەی باغوز فوقانی

14. بنکەی عەین ئەلعەرەب

15. بنکەی ئەلمبروکە

16. بنکەی تل ئەبیز

17. بنکەی تەبەق

18. بنکەی ئەلتنف

News ID 44087

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha