بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعات لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە هەوڵی دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا، بریتانیا، ئیسرائیل، سعوودی و فەڕەنسا بۆ گەش کردنەوەی ئاگری نائارامییەکان لە ئێران قسەی کرد.
خەتیب وتی: لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، دەستی ئیسرائیل لە بەڕێوەبەرایەتیدا ئاشكراتر بوو. لە بانگەشەدا دەستی بریتانیا و لە تێچووی دارایی دەستی عەرەبستان ئاشکراتر بوو؛ سەرجەم پاڵپشتی دارایی شانۆی بەرلین لە بواری بانگەشە، کەشسازی، کرێی جیهازات بۆ وێنەگری و پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ هاتنی هەواڵنێران و خۆراک و ... بە تێچووی سعوودی ئەنجام درا.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەزگای ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، کەناڵی سەتەلایتی سعوودییەکان ناسراو بە ئێران ئینتێرنەشناڵی خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و بەرپرسانیشی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە شوێنگیری دەکرێن و هەر جۆرە چالاکی و پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە وەکوو دزە بۆ ناو بواری تیرۆریستی و هەڕەشەی ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەناسین.
وەزیری ئیتلاعەت لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا پلانڕێژی دژە ئەمنیەتی ئەم دواییەی قستە ئەستۆی سعوودییەکان و وتی:هەر جۆرە ناسەقامگیرییرک لە وڵاتانی ناوچەکە پەرە دەستێنێت و هەر جۆرە ناسەقامگیرییەک لە ئێران، دەتوانێت بۆ وڵاتانی دییکەی ناوچەکەش بچێت. کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا لەسەر لۆژیک و سەبر کردەوەی نواندووە بەڵام ئەو ستراتیژییە لە داهاتوودا گەرەنتی ناکرێت. بێ گومان ئەگەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرەو کردەوەی بەرانبەر بگۆڕدرێت کۆشکە شووشەییەکان دەڕووخێن و ئەو وڵاتانە ڕووی ئاسایش و سەقامگیری بە خۆیانەوە نابینن.
Your Comment