بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نێو ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر لە تاران وتی: نمانەی ئەمڕۆی ئیستکبار، سیستەمی سوڵتەی زاڵی ئەمریکایە و بە وتەی ئیمام خومەینی شەیتانی گەورە.
ناوبراو زیادی کرد: ئیستکبار بۆ ئەوەی کە بگاتە بەرژەوەندییەکانی خۆی، ئامادەیە زۆربەی گەلان و خەڵکی جیهان لە ناو ببات و بەرژەوەندی مادی و مەعنەوی خۆی نەکەوێتە مەترسییەوە.
رەئیسی وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەر نەبوونی وشیاریی تەواو قسەگەلێکی هێنایە سەر زار و وتوویە ئێمە بەدوای ئازادی ئێرانین. ئاغەی سەرۆک کۆمار! ئێران 43 ساڵ پێش ئازاد کراوە و لە کۆنترۆڵی ئیوە دەرهاتووە و هەرگیز نابێتە مانگەی شیری بۆ ئێوە.
وتیشی: دوژمن یەکگرتوویی و هیوا و متمانەبەخۆیی گەلی ئێرانی کردۆتە ئامانج.
Your Comment