بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هانس ئێدۆ مووتسێل باڵوێزی ئەڵمانیا لە تارانی بانگهێشت کرد تاکوو ناڕەزایەتی ئێرانی پێڕابگەیێنێت.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە باڵوێزی ئەڵمانیای وت: بەرپرسانی ئەڵمانی لێدوانی هاندەرانەیان بۆ یاسا شکێنی و ئاژاوە نانەوە لە ئێران داوە و ئەم هەڵوێست گرتنە نابەرپرسیارانەش دژی پێودان و بنەماکانی مافی نێودەوڵەتی و ناتەبایە لەرگەڵ نەریتی پەیوەندی نێوان دوو وڵاتدا و قبووڵ ناکرێت.
Your Comment