بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاچراغ، وتی: رووداوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ شیراز دڵی هەموومانی تەزاند و سەرخۆ لە بنەماڵە شەهیدەکان دەکم.
سەردار سەفەوی جەختی کرد: بەدڵنیاییەوە بەرەوڕووی بکەرەکانی ئەو جەنایەتە دەبینەوە.
ناوبراو وتیشی: ئاسایشی نەتەوەیی، یەکگرتوویی نەتەوەیی و بەرژەوەندی نەتەوەیی و بایەخە نەتەوەییەکان هێڵی سووری کۆماری ئیسلامین.
سەفەوی بە جەخت لەسەر وشیاریی و بوونی دیاری کەری گەلی ئێران لە ناوچەکە، ئاماژەی دایە سەر ئۆپراسیۆنی هەم دواییەی هێزی وشکایی سپا لە دژی دژە شۆڕشەکانی هەرێمی کوردستان و وتی: بوونی یەکپارچەی گەلی وشیاری ئێمە بۆ تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی و پتەوی نەتەوەیی، بەرەوڕوو بوونەوەی بەهێزی هێزی وشکایی سپای پاسداران لەگەڵ دژە شۆڕش لە هەرێمی کوردستان، ئەو هۆشدارییە دەداتە دوژمنان، ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک لە دراوسێیەکان کە چاوەدێریتان دەکەین، ئەگە هێڵە سوورەکانی ئێران ببەزێنن کۆماری ئیسلامی بە شێوەی قایم وەڵام دەداتەوە.
نوبراو جەختی کرد: ئێوە ئاگاداتان لە تواناییەکانی ئێران نییە و لە ناوچەکە زۆر زوو خەسار دەبینن.
Your Comment