بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران بە دەرکردنی پەیامێک کاردانەوەی بە ڕووداوی تیرۆریستی شیراز بوو و سەرەخۆشی وت.
بلەو پەیامەدا هاتووە: بانگی مەزڵوومی و بەهێزیی گەلی ئێران، ئەمجارە لە حەرەمی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئێبنی مووسا (د.خ) بەرزبووەوە و جەنایەتێکی دیکە بە پێڕستی جەنایەتی دوژمنەکانی شۆڕسی ئیسلامی ئێران زیاد بوو.
شەهادەت و بریندار بوونی ژمارەیەک لە زیارەتکارانی بارەگای شاچراغ لەم هێرشە تیرۆریستییە بە بنەماڵەی ئەم ئازیزانە و هەموو گەلی ئێران سەرەخۆشی دەڵێم.
ئەزموونی ڕابردوو نیشانی دەدات دوژمنەکانی ئێران، تۆڵەی دەستەوسانی و شکست هێنانی پیلانەکانیان لە دروست کردنی قڵیش لە ڕیزی یەکگرتووی گەلی ئێران و پێشکەوتوویی وڵات، بە توند وتیژی و تیرۆر دەسێننەوە.
ئەم کردەوە دزێوە بێ وڵام نامێنێتەوە و دەزگا ئەمنی و ئینتزامییەکان بە ناساندنی دەستوپەیوەندەکانی ئەم جەنایەتە کوێرە، داڕێزەران و فەرماندەرانی پەشیمان دەکەنەوە.
Your Comment