بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، ڕایگەیاند:
پاراستنی تەنگەڵانی هورموز تا کەنداوی فارس ڕاسپاردەی سەرەکی سپا
لە دەیەکانی 60 ی هەتاوییەوە پاراستنی تەنگەڵانی هورموز تا کەنداوی فارس ڕاسپاردەی سەرەکی هێزی دەریایی سپا بە فەرمانی گشتی هێزەکان بووە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە ئێستاکە لە 32 پاپۆڕی ئێران کە لە تەواوی جیهاندا هەن، پارێزوانی دەکەین.
پێویست بە بوونی وڵاتانی بیانی لە ناوچەکە نییە
فەرماندەی هێزی دەریایی سپا لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لێکدانەوەی ئێوە لەسەر ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزی دەریایی سپا و وڵاتنێک وەکوو بریتانیا و ئەمریکا چۆنە؟ جەختی کرد: ئێمە پێمان وایە کە کەنداوی فارس هی وڵاتانی ناوچەکەیە، واتا هی ئێران، وڵاتانی موسڵمان و وڵاتانی باشووریی کەنداوی فارس. ئێران بە 1375 کیلۆمەتر سنوور، زیاترین سنووری لە کەنداوی فارس هەیە. ئێمە چەندین و چەند جار پەیاممان داوە کە لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برادەر لە باشووری کەنداوی فارس لە ئەو ناوچە پارێزوانی بکەین و پێویست بە بوونی وڵاتانی بیانی لە ناوچەکە نییە کە کێشەش دروست دەکەن و ئێمە ئەوەشمان سەلماندووە.
Your Comment