AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٦ ١٩:٤٩

کەنعانی:

سەرجەم فەرمانبەرانی ئێرانی فڕۆکەی ڤێنزۆئێلایی ڕاگیردراو لە ئارژانتین ئازاد کران

سەرجەم فەرمانبەرانی ئێرانی فڕۆکەی ڤێنزۆئێلایی ڕاگیردراو لە ئارژانتین ئازاد کران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئازادیی سەرجەم 5 فەرمانبەری ئێرانی فڕۆکەی ڤێنزۆئێلایی ڕاگیردراو لە ئارژانتین، دوای 129 ڕۆژ هەوڵی دیپلۆماتک و کونسوڵی هاوبەشی ئێران و ڤێنزیۆئێلا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئازادیی سەرجەم 5 فەرمانبەری ئێرانی فڕۆکەی ڤێنزۆئێلایی ڕاگیردراو لە ئارژانتین، دوای 129 ڕۆژ هەوڵی دیپلۆماتیک و کونسوڵی و مافی هاوبەشی ئێران و ڤێنزۆئێلا هەواڵی دا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: دادوەری لێکۆڵەری ئارژانتینی، لە کۆتاییدا بە راگەیاندنی کەموکۆریی لە بەڵگەکان  لەلایەن ئەو لایەنانەوە کە سکاڵایان کردووە، ئەنجومەنی زایۆنی ئارژانین(دایا) و دوو نوێنەری ئیسرائیلی پەرلەمانی ئارژانتین، فەرمانی ئازادی فەرمانبەرە ئێرانییەکانی دەرکرد.

کەنعانی هەروەها ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی ئێرانی فڕۆکەی ڤێنزۆئێلایی لە گەڕانەوەدان.

News ID 43835

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha