بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتی هێزەکان، وتی: دوژمن خەریکی پلانڕێژییە تا درز بخاتە نێوان خەڵک و دەسەڵات و سوپاوە. ئێمە ئەبێ لاوازی و کەموکۆڕییەکانمان بۆ بەرەونگار بوونەوەی دوژمن و شکستیان چارەسەر بکەین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پێش لە شۆڕشی ئێان نزیک بە 80 لەسەدی جیهازاتی بەرگری لە دەرەوە هاوردە دەکرا، وتی: ئەمڕۆ زیاتر لە 80 لەسەدی جیهازاتی بەرگریمان لە ناوخۆ دابین دەکرێت.
سەفەوی هەروەها ڕایگەیاند: 22 وڵات داوای کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی دەکەن.
Your Comment