AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٤ ١٣:٣٧

لە بری تەڤل بوون بە ناتۆ؛

دەوڵەتی نوێی سوید ناڕازیانی کورد رادەستی تورکیا دەکاتەوە

دەوڵەتی نوێی سوید ناڕازیانی کورد رادەستی تورکیا دەکاتەوە

سەرۆکی نوێی دەوڵەتی سوید کە حەوتەی داهاتوو دێتە سەر کار رێککەوتنی ئەنقەرە و ستۆکهۆڵم بۆ رادەست کردنەوەی کوردەکان جێبەجێ دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆلف کریسترسۆن سەرۆکی نوێی دەوڵەتی سوید رایگەیاند کە رێز لە ڕێککەوتنامەی نێوان سوید و تورکیا بۆ تەڤل بوونی سوید بە ناتۆ دەگرێت.

سوید و فیلاندا بەچاودێری ناتۆ، لە مانگی جوون رێککەوتننامەیەکیان لە گەڵ تورکیا واژۆ کرد کە بەو پێیە، تورکیا لە بەرانبەر بەڵێنی ئەم دوو وڵاتە بۆ رادەست کردنەوەی کوردەکان بە دەوڵەتی ئەنقەرە و هەڵوەشاندنەوە گەمارۆی چەک دژی تورکیا، ئامادەیە ڕەزامەندی لە سەر ئەندامێتی ئەوان لە ناتۆ رابگەیێنێت.

لە سی وڵاتی ئەندامی نانۆ 28 وڵات رازیە بە ئەندامێتی فیلاندا و سوید بەڵام هێشتا تورکیا و هەنگاریا رەزامەندی خۆیان رانەگەیاندووە.

News ID 43796

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha