بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لۆڕێنس نۆرمان پەیامنێری وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕافایل گڕۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەم زووانە گەشت دەکات بۆ ئێران.
بە وتەی ئەو، گڕۆسی "پێش گەڕی داهاتووی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا" سەفەری تاران دەکات.
ناوبراو هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێدەچێت خولی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتۆن لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بەڕێوە بچێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لە زاری ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە خولی داهاتووی دانوستانەکان لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت.
Your Comment