بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری ئەمریکایی "المانیتور"، ڕایگەیاند کە کۆنگرەیەکی پێکهاتوو لە هەموو ڕەوتە کوردییەکانی سووریا بۆ دیاریکردنی هەڵوێست و دۆزی سیاسیی و هاوبەشی کوردی بەڕیوە دەچێت و پاشان وەفدێکی هاوبەش بۆ نوێنەرایەتی کوردستانی سووریا لە دانوستان لەگەڵ دیمەشق دیاری دەکرێت.
کۆبانی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەمدواییەی کورد و دیمەشق بۆ ئیدارەی دوو گەڕەکی کوردنشینی حەلەب ڕوونی کردەوە: ڕێککەوتن بۆ گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب زۆر گرنگە، بەڵام ڕێککەوتنەکە کاتییە و دیاریکردنی دۆخی کۆتایی تا کاتی ڕێککەوتنی یەکجاری لەگەڵ دیمەشق درێژە دەخایێنێت.
فەرماندەی هەسەدە هەروەها جەختی کرد کە کوردی سووریا خوازیاری ڕاگرتن و بەردەوامیی پێگەی خۆسەریی خۆیانن و ڕێبەرانی کورد ئەم ویستەیان ئاراستەی بەرپرسانی نوێی سووریا کردووە.
Your Comment