تەقینەوەیەک لە بارتنی تورکیا 14کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەك لە كانێكی خەڵوزی شاری بارتنی توركیا ڕوویدا و بەوتەی وەزیری ناوخۆی توركیا، بەوهۆیەوە 14 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە كانێكی خەڵوزی شاری باتنی توركیا، تەقینەوەیەك ڕوویدا و سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا، 14 كەس گیانیان لەدەستداوە.

تەقینەوەكە لە 300 مەتر ژێر زەوییەوە ڕوویداوە و 14 كەس برینداربوون و 23 كەس ڕزگاركراون و لەئێستادا ئاگری كانە خەڵوزەكە بەرەو كۆنترۆڵكردن دەڕوات.

News Code 43777

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha