بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەی یەکگرتوویی ئیسلامی لە هۆڵی کۆبوونەوەی بەرپرسان وێڕای پیرۆزبایی لەدایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەری سادق وتی: گشت گیری ئیسلامی دەتوانێت هەموو پێداویستییەکانی مرۆڤی ئەمڕۆ وەڵام بداتەوە و مرۆڤی ئەمڕۆ دەتوانێت بە پشت بەستن بە خودا و بڕوا بە خۆ بوون و وانە ئاینییەکان، ژیانێکی بەختەوەر بۆ خۆمان پێک بهێنین.
ناوبراو زیادی کرد: گشت گیری ئیسلام وەڵامدەری هەموو پێداویستییەکانی مرۆڤی ئەمڕۆیە و هێزێکی دەداتێ کە بتوانێت لە بەرانبەر فەرهەنگگەلێک کە تەباییەکی لەگەڵ ژیانی دیندارانە نییە، بوەستێت.
ڕەئیسی بە وتنی ئەوەی کە بیر بکەنەوە کە دوژمن لە چ پێگەیەکدایە و چ ڕیاکرێکی گرتووەتە پێش، زیادی کرد: بە ناوی دینەوە ئەمڕۆ ئاڵایەک کە ئیمام هەڵیکرد، ئاڵای یەکگرتوویی نیوان موسڵمانان لە هەموو ناوچەکان بە هەموو زمانەکانە. ئەمڕۆ موسڵمانان هاوبەشیی زۆریان هەیە.
ناوبراو وتی: ئەو هاوبەشیان دەتوانێت هێزێکی گەورە و مەدەنی بە ناوی دین پێک بهێنێت و لە بەرانبەر هەموو لایەنەکانی ئەمڕۆی جیهان سەربڵیندانە ڕانیبگەیێنێت کە بۆ شێوەی ژیانی مرۆڤی ئەمڕۆ، قسە و مۆدێلی هەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: پەیامی ئەوکۆنگرە ئەوەیە کە ئێمە وەکوو دین دەمانەوێت ژیانی مرۆڤی ئەمڕۆ بنووسینەوە. شەهیدانی جیهانی ئیسلام، خەڵکیان بە خەبەر هێنایەوە. هەندێک کەس پێیان وابوو کە ئیسلام پرسێکی تاکەییە بەڵام بە بەرەکەتی خوێنی شەهیدانی ئیسلام، بێداری ئیسلامی دروست بوو و هەموو موسڵمانان دەیانەوێت موسڵمانان ژیان بکەن و هەموو شێوەکانی ژیاناین بە پێی ئیسلام ببەنە پێشەوە ؛ دوژمنیش هەر لە ئەوە دەترسێت.
ڕەئیسی وتی: دەوڵەتانی ئیسلامی سەر بە وڵاتانی دیکە، ئیمپراتۆرییەتێکی مێدیاییان بۆ شڵەژاندنی بیری موسڵمانان، ڕێکخستنی گرووپە تەکفیرییەکان و کوشتن و تاڵان کردنی نێوان موسڵمانان، سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و یەکەم کەسایەتی جیهانی ئیسلام، پەرەپێدان بە توندڕەوی و تەکفیری، جودایی نێوان موسڵمانان، هەموویان ئاڵقەی یەک زنجیرەن.
ڕەئیسی بە وتنی ئەوەی کە ئەوان دەیانەویست هێزێک بە ناوی دین و ئسلامەوە سەر بەرز نەکاتەوە، وتی: ئەو کۆبوونەوە دەتوانێت ڕۆڵی گرینگی هەبێت.
سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕۆڵی زانایان، هەڵکەوتەکان ڕۆڵێکی بێ وێنەیان هەیە، وتی: ئەمڕۆ یەکگرتوویی بۆ ئێمە نە تاکتیکێک بەڵکوو ستراتیژییەکی بنەڕەتیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەوانەی کە پێیان وابوو کە ڕێگای ڕزگاری فەلەستین لە گفتوگۆیە، هەڵەیان کرد، وتی: لایەنی سازان لەگەڵ ئیسرائیل شکستی هێناوە و ئێستا فەرهەنگی ڕەوتی بەرزۆدان سەرکەوتووە. مەگەر گرێبەستی شەرمولشەیخ و کەمپی دەیڤید کارێکی بردە پێشەوە؟ مەگەر ئەوان پابەندەی ڕێککەوتنن؟ ئەوان پەیامنیان شکاند.
ناوبراو وتیشی: ئیسرائیل لە پەیمان و ڕێککەوتن تێناگات، کەواتە ئەبێ لە بەرانبەریان بوەستین.
Your Comment