بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی شەوی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی زانایانی ئەهلی سوننە و ئەهلی شیعەی کوردستان لەگەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگا ڕایگەیاند: دینی ئیسلام بەرگری لە مافی مرۆڤایەتی دەکات و ئەبێ گەنجان بە وانە ئیسلامییەکان پەروەردە بکرێن تا دوژمنانی ئیسلام هەوڵی بەلاڕێ بردنی گەنجان نەدەن.
هەروەها لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوە مامۆستا سەید موحسێن حسێنی پێش نوێژی هەینی کامیاران ڕایگەیاند: ئەبێ ئەوە بزانین ئەگەر ئەم دەسەڵاتە نەمێنێت ئەبێ فاتحەی شیعە و سوننە بخوێندرێت.
ناوبراو هەروەها زیادی کرد: سوێند بە خودا باسی کورد و فارس، شۆڕشی و دژە شۆڕش نییە بەڵکوو باسی ئیسلام و کفرە.
هەروەها ڕایگەیاند: گەلی کورد موسڵمانن و شۆڕش و دەسەڵات و ئاسایشیان دەوێت و ئەبێ زیاتر سەرەنجی کێشەکانی بژێوی ژیانی خەڵک بدرێت و دەبێ گوزەرانی خەڵک باشتر بکرێت.
Your Comment