AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٨ ١١:٥٣

مامۆستایانی ئایینی کوردستان ڕایانگەیاند؛

خەڵکی کوردستان خوازیاری دابەش کردنی ئێران نین

خەڵکی کوردستان خوازیاری دابەش کردنی ئێران نین

مامۆستایانی ئایینی ئەهلی سوننە و شیعەی کوردستان پێیان وایە کە پیلانەکانی دوژمنان، ئیسلام و باوەڕە ئایینییەکانی خەڵکی کردووەتە نیشانە و هیچ هۆز و ڕەگەزێک جیاوازیی نیە بۆیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی شەوی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی زانایانی ئەهلی سوننە و ئەهلی شیعەی کوردستان لەگەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگا ڕایگەیاند: دینی ئیسلام بەرگری لە مافی مرۆڤایەتی دەکات و ئەبێ گەنجان بە وانە ئیسلامییەکان پەروەردە بکرێن تا دوژمنانی ئیسلام هەوڵی بەلاڕێ بردنی گەنجان نەدەن.

هەروەها لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوە مامۆستا سەید موحسێن حسێنی پێش نوێژی هەینی کامیاران ڕایگەیاند: ئەبێ ئەوە بزانین ئەگەر ئەم دەسەڵاتە نەمێنێت ئەبێ فاتحەی شیعە و سوننە بخوێندرێت.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد: سوێند بە خودا باسی کورد و فارس، شۆڕشی و دژە شۆڕش نییە بەڵکوو باسی ئیسلام و کفرە.

هەروەها ڕایگەیاند: گەلی کورد موسڵمانن و شۆڕش و دەسەڵات و ئاسایشیان دەوێت و ئەبێ زیاتر سەرەنجی کێشەکانی بژێوی ژیانی خەڵک بدرێت و دەبێ گوزەرانی خەڵک باشتر بکرێت.

News ID 43719

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha