بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرێوەبەری گشتیی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان لە داخرانی سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستان لە دەوامی بەیانی و نیوەرۆ بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی موحەمەد هەواڵی دا.
هاشم نازمی جەلال وتی: بە بریاری پارێزگاری کوردستان ئەمرۆ بە بۆنەی 12ی مانگی مەولوود، قوتابخانەکان پشوو وەردەگرن.
بە بڕوای موسڵمانانی سوننە رۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی موحەمەد د.خ رۆژی 12ی ربیعولئەوەلە بە ام موسڵمانانی شیعە 17ی رەبیعیان پێ دروستە.
لە ئێران مەودای نێوان 12 و 17ی رەبێع بە حەوتەی وەحدەت و یەکگرتوویی ناو نراوە..
Your Comment