ئاژاوەگێڕەکان بەزوویی دەبرێنە بەردەم دادگا

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیس وتی: هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان ئەبێ خۆیان لە ئاژاوەگێڕەکان جودا بکەنەوە و ئەوانەش بەزوویی دەبرێنە بەردەم دادگا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس موقتەدایی بە ئاماژە بە قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر ئەوەی کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە داڕێژراوە، وتی: قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆی ئارامی و نیشاندەری ڕێگای راستە کە هەموو لایەنگرانی شۆڕش، هەموو خەڵکی ئێران و هۆگرانی سەربەخۆیی، یەکپارچەیی و ئاسایشی وڵات سەرەنجی تایبەتی پێدەدەن.

ناوبراو وتیشی: بەدڵنیاییەوە پارت و لایەنەکان دوای قسەکانی ڕێبەر بەرپرسیارێتی و ئەرکی نوێیان هەیە کە ئەبێ سەرەنجی بدەنێ.

نوێنەری خەڵکی ئیسفەهان جەختی کرد: هەموو پارتەکان ئەبێ خۆیان وەکوو پارێزەرانی شۆڕش و ئاسایش خۆیان لە ئاژاوەگێڕەکان جودا بکەنەوە، ئەوانەش بەزوویی دەبرێنە بەردەم دادگا و لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.

موقتەدایی وتیشی: هیچ گومانێکمان نییە کە بەشێکی بەرچاو لە بشێوییەکان، بە پشتیوانی دژبەرانی دەرەوەی سنوورەکانی ئێران ئەنجام دراوە و هەندێک لە وڵاتەکان بە هەڵەی لێکدانەوە چوونەتە نێو یارییەکی مەترسیدارەوە کە خەسار لە پێوەندی دەرەوەی خۆیان لەگەڵ ئێران دەدەن.

News Code 43678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha