AP ١٤٠١ ڕەزبەر ١٢ ١١:١١

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هەواڵی دا؛

ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانی و هێزە کوردییەکان بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش

ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هاوپەیمانی و هێزە کوردییەکان بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هاوپەیمانی دژە داعش بۆ دۆزینەوە و تێکشکاندنی شانە نوستووەکان داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا لە درێژەی ئۆپراسیۆنی دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ڕێبەری کوردەکان، بە یارمەتی ڕووماڵی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش، ئۆپراسیۆنێکی نوێیان بۆ گەڕانی گوند بە گوند بۆ دۆزینەوەی شانە نوستووەکانی داعش دەست پێکردووە. ئەو ڕێکخراوە چاوەدێرە بە سەر گۆڕانکارییەکانی سووریا لە دەستگیری دوو قاچاخچی چەک هەواڵی دا.

هەروەها چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەرز بوونەوەی ئۆپراسیۆنە تۆڵە کردنەوەکانی داعش لە هێزە کوردییەکانی سووریا دوای ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی کەمپی هەول لە شانە نوستووەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەواڵی دا.

News ID 43670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha