بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەو هەواڵانەی بڵاو بۆتەوە کەگوایە ئێران درۆنی سەربازی بە ڕووسیا داوە و ئەوانیش لە شەڕ لە گەڵ ئۆکراین بەکاریان هێناوە، هیچ بنەمایەکی نییە.
کەنعانی رایگەیاند: ئێمە لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا بەردەوامین لە سیاسەتی راشکاوانەی بێ لایەنی و دژی شەڕین و جەختمان کردۆتە سەر چارەسەریی سیاسی ناکۆکییەکانی دوو لایەن.
Your Comment