پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی یەکمایەتی خەڵکی کوردستانە

پێش نوێژی هەینی سنە وتی: خەڵکی کوردستان بەردەوام بەدوای ئاسایشی کۆمەڵایەتین و ئیزن نادەن کە ئاسایشی ئێران تێک بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فایق ڕوستەمی ڕایگەیاند: خەڵکی کوردستان بەردەوام بەدوای ئاسایشی کۆمەڵایەتین و ئیزن نادەن کە ئاسایشی ئێران تێک بدرێت.

ناوبراو وتیشی: گیان و ماڵی هەموو مرۆڤەکان جێگای ڕێزە و خەساردان لە گیان و ماڵی خەڵک دژی یاساکانی ئیسلامە.

پێش نوێژی هەینی سنە لە درێژەی قسەکانیدا داوای لە بەرپرسان کرد کە بۆ چارەسەری نیگەرانییە ئابووری و بژێوییەکانی خەڵک هەموو هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ.

News Code 43661

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha