بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەید ئیبراهبم ڕەئیسی سەردانی نەخۆشخانەیەکی شاری تارانی کرد و لە حاڵی بریندارانی ئاژاوە و بشێوی ئەم دواییەی پرسیوە.
دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز لە بنکەیەکی پۆلیسی شاری تاران، خەڵک داوای بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەکەی کرد کە لە لایەن هەندێ کەسەوە لە سەر هاندانی دژبەرانی ئێران نارەزایەتییەکان بەلارێدا برا و بووە بشێوە و خەساردان لە ئۆتۆمبێل و ئامبۆلانس و بینا سووتاندن و بەو هۆیەوە ژمارەیەک پۆلیس و خەڵک بریندار بوون.
Your Comment