هەوڵی دووبارەی ئەردۆغان بۆ ڕازی کردنی ئەمریکا بۆ دژایەتی کورد

ئەردۆغان کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەفەری ئەمریکای کردووە لە چاوەڕوانی بۆ دیدار لەگەڵ جۆبایدن بۆ ڕازی کردنی ئەمریکا بەرانبەر کوردەکان و دەستخستنی شەڕکەری پێشکەوتووی ئێف 16 ەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست ئای، لە حاڵێکدا کە جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی شای بریتانیا سەفەری ئەو وڵاتەی کردووە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لەم دواییەدا دووبارە داوای هاوکاری ئەمریکا و تورکیا بەرانبەر پەکەکە و جەماعەتی فەتحوڵڵا گولەنی کردووە، دیدارەکانی لەگەڵ ئەمریکییەکان دەست پێکردووە و چاوەڕوانی دیدار لەگەڵ بایدنە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مانگەکانی دواییدا لانیکەم لە دوو بواردا خوازیاری هاوکاری ئەمریکا بووە کە بریتیە لە فرۆشی شەڕکەری پێشکەوتووی ئێف 16 و هاوڕێی کردنی ئەنقەرە لە هێرش بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە سووریا. سەرەڕای ئەوەی کە جۆبایدن لە کۆبوونەوەی ناتۆ لە مادریدا بەڵێنی فرۆشی شەڕکەری ئێف 16 ی دایە ئەردۆغان بەڵام دژایەتی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی کۆنگرە و سێنا ڕێگری لە جێبەجێ کردنی ئەو بەڵێنە کردووە.

میدل ئیست ئای دیدارەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان لەگەڵ ئەمریکییەکانی دەسپێکی کەمپەینی هەڵبژاردنی ناوبراو، ئاڵبەت لە خاکی ئەمریکاوە دەس کردووە چونکوو دیدارەکانی ناوبراو لەگەڵ ڕووماڵی بانگەشەیی بەربڵاوی ڕاوێژکارانی هاوکات بووە.

News Code 43559

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha