بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران لە سەروبەندی سەفەر بۆ نیۆیۆرک و بەشداری لە هەفتا و هەستەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی "سی بی ئێس" ی ئەمریکا جەختی کرد هیچ جیاوازییەک لە نێوان دەوڵەتی ترامپ و بایدن نییە و هیچ بەرنامەیەکی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە.
ئەو جۆرە کە ماڵپەڕی سی بی ئێس نووسیویە، سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە ئایا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەیەکگرتووەکان لەگەڵ جۆبایدن دیدار دەکات یان نا؟ وتوویە: نا. پێم وانەێت ئاوەها دیدارێک بکرێت. وادەزانم دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ناوبراو هیچ سوودێکی نییە.
ناوبراو هەروەها وتوویە کە دەوڵەتی نوێ لە ئەمریکا لە پەیامگەلێکدا ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ جیاوازی هەیە بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە هیچ گۆڕانێک نابینین.
Your Comment