بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، داعش تەقەی لە شەش ئەندامی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کرد بە مەبەستی تۆڵە کردنەوەی بنەماڵەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ.
داعش لە رێگای نێوان دەیرەزوور وحەسەکە تەقەی لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کردووە و شەش چەکداری لێیان کوشتوە.
ماڵپەڕەکانی نزیک لە داعش ڤیدیۆییەکیان بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا چەکدارێکی داعشی لە سەر تەرمی شەش هێزی کوردی سوریا وەستاوە و دەڵێت: تۆڵەی خوشکانی ئەسبر لە کەمپی هۆڵ دەسێنمەوە.
Your Comment