AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٤ ١٠:٢٠

بەرپرسی گشتی کومیتەی ئیمداد:

10 هەزار ملیار ڕیاڵ قەرز بۆ رەخساندنی هەلی کاری لە کوردستان تەرخان کراوە

10 هەزار ملیار ڕیاڵ قەرز بۆ رەخساندنی هەلی کاری لە کوردستان تەرخان کراوە

بەرپرسی گشتی کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی کوردستان وتی: بە ئامانجی دروست کردنی هەلی کار بۆ یارمەتی خوازانی ئەندامی ئەو ناوەندە لە پارێزگا 10 هەزار ملیار ڕیاڵ قەرز تەرخان کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی کومیتەی ئیمدادی ئیمام خومەینی کوردستان ڕایگەیاند: یارمەتی بۆ رەخساندنی هەلی کار و سەربەخۆ بوونی یارمەتی خوازان یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەم ناوەندەیە و لە ئەو بوارەدا پێش بینی کراوە کە پێدانی 10 هەزار ملیار ریاڵ قەرز تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ 14 هەزار و 700 کەس کار دروست بکات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە مەرجی پێدانی ئەو قەرزە داواکاری لە ڕێگای ناونیشانی soha.emdad.ir ە.

تووسی وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 2 هەزار و 550 ملیار ریاڵ قەرز دراوەتە کەسانی خاوەن پێداویستی و سێ هەزار و 800 هەلی کار دروست کراوە.

بەرپرسی کومیتەی ئیمدادی کوردستان ڕایگەیاند: سەدا 55 ی کارەکان لە بواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پاشماوەکەشی لە خواری خزمەتگوزاری، گواستنەوە و پیشەی دەستی و ... بووە.

News ID 43505

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha