AP ١٤٠١ خەرمانان ١٧ ١٢:٤٧

سێ کاروانی سەربازی و لۆجستیکی ئەمریکا گەیشتە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

سێ کاروانی سەربازی و لۆجستیکی ئەمریکا گەیشتە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە چوونی سێ کاروانی سەربازی ئەمریکا بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، بریتی لە 70 ئۆتۆمبیل هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە گواستنەوە و هاوردن و بردنی جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی ئەمریکا بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە مانگی سێپتەمبەر هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە چاوەدێرە، لە یەک هەفتەی رابردوودا ئەمریکا سێ کاروانی سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە و لە ڕێگای سنووری نافەرمی ئەلوەلیدەوە بردووەتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا. دوایین کاروانی سەربازی ئەمریکا بریتی لە 50 ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی قورسی جیهازاتی سەربازی لەوانە تانک، چەک و چۆڵ و سووتەمەنیان لە سێ بنکەی هاوپەیمانان لە ڕمیلان، شەدادێ و تل بیدار دابەزاندووە.

News ID 43438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha