بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا کە بە مەبەستی لێکدانەوەی ژێرخانەکان و ئەنجامی هاوئاهەنگی بۆ هاتوچۆی زیارەیکارانی ئەربەعین لە سنووری باشماخەوە، چووەتە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی شەممە گەییشتە هەڵەبجە و لەگەڵ پارێزگای ئەو پارێزگایە دیدار و گفتوگۆی کرد.
پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە هاوبەشییە فەرهەنگییەکانی نێوان خەڵکی پارێزگای کوردستان و هەرێمی کوردستان لەسەر گەشەی پێوەندی ئابووری و فەرهەنگی جەختی کرد.
زارعی کووشا وێرای ئاماژە بە لێکدانەوە تەکنیکییەکان و سەردانەکان بۆ کردنەوەی بازاڕچەی "ملەخۆرد" و گەشەی چالاکیی ئابووری و بازرگانی لەو ناوچە، درێژەی دا: کردنەوەی بازاڕچەی سنووری گەشەی پێوەندی بازرگانی بەدواوە دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین بۆ یەکەم جار لە سنووری باشماخەوە و ئەوەی هۆکاری گرینگی گەشە و قووڵ کردنەوەی کردنەوەی پێوەندی نێوان پارێزگای کوردستان و هەرێم وەسف کرد.
ئازاد تەوفیق پارێزگاری پارێزگای هەڵەبجەش لە ئەو دیدارەدا لە ئامادەیی خۆیان بۆ کردنەوەی بازارچەی سنووری ملەخورد هەواڵی دا.
Your Comment