AP ١٤٠١ خەرمانان ١١ ١١:٤١

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی هۆشداریی دا؛

ھەموو لایەنە كوردییەكان خۆیان بۆ ھەر ئەگەرێك ئامادە بكەن، دۆخەكە زۆر ھەستیارە

ھەموو لایەنە كوردییەكان خۆیان بۆ ھەر ئەگەرێك ئامادە بكەن، دۆخەكە زۆر ھەستیارە

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت کە پێویستە لایەنە سیاسیەكان بە زووترین كات كۆببنەوە، چونكە دۆخەكە زۆر ھەستیارە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری گەورە لە ناوچەكەدا هەیە و ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراق ڕوودەدات شەڕێكی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە، پێویستە لایەنە سیاسیەكان بە زووترین كات كۆببنەوە، چونكە دۆخەكە زۆر ھەستیارە.

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ھێمایی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە چاكسازی ڕیشەیی لە ھەرێمی كوردستان بكرێت و ھەموو لایەنە كوردیەكانیش خۆیان بۆ ھەر ئەگەرێك ئامادە بكەن، چونكە دۆخەكە زۆر ھەستیارە.

وتیشی: دەبێ كۆببنەوە لە پێناو پاراستی بەرژەوەندییە نەتەوەی و نیشتیمانی و مافە دەستوریەكانمان بە داڕشتنی پرۆژەیەكی ھاوبەش یان نەخشە ڕێگایەك دوور لە بەرژەوەندی حزبایەتی.

جەختیشیکرد، ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراق ڕوودەدات شەڕێكی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەو پێویستە لایەنە كوردییەكان سود لەو ڕووداوە ھەستیارانەی عێراق وەربگرن لە ڕووی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی.

News ID 43355

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha