AP ١٤٠١ خەرمانان ٨ ١٥:١٢

تەنیا 60 خولەک دەرفەتی دا؛

پەیامی بەپەلەی سەدر گۆرەپانی شەڕی بەغدا چۆڵ دەکات

پەیامی بەپەلەی سەدر گۆرەپانی شەڕی بەغدا چۆڵ دەکات

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا بۆ خۆپیشانده‌ران‌و چه‌كدارانى سه‌رایا سه‌لام هه‌ڵوێستێكى توندى نیشاندا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا بۆ خۆپیشانده‌ران‌و چه‌كدارانى سه‌رایا سه‌لام هه‌ڵوێستێكى توندى نیشانداو ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 60 خوله‌كدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانیش نه‌كشێنه‌وه‌ حاشایان لێبێت"، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "بكوژو كوژراوان ئێستا له‌دۆزه‌خدان".

له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌ڕێگه‌ى كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیه‌وه‌ ئاشكرایكرد، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، "له‌دوێنێوه‌ زۆر ماندوم‌و زۆریش خه‌مبارم، كێ دوێنێ ئاشوبى ده‌ستپێكرد، به‌ده‌نگێكى به‌رز ده‌ڵێم، بكوژو كوژراوه‌كان ئێستا له‌دۆزه‌خدان‌و له‌دۆزه‌خیشدا ده‌مێننه‌وه‌".

سه‌در وتى:"گه‌ل دیلى گه‌نده‌ڵى‌و توندوتیژیه‌، به‌ڵام نه‌فره‌ت له‌و شۆڕشه‌ى به‌توندوتیژى بێت، ئه‌و شۆڕشه‌ى توندوتیژى تێكه‌ڵبوو شۆڕش نییه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا، له‌مه‌ودوا ناڵێم شۆڕش،شۆڕشى تشرینتان ناشیرین كرد".

موقته‌دا سه‌در په‌یامێكى توندى ئاراسته‌ى لایه‌نگرانى كردو ڕایگه‌یاند، "ئێستا ڕه‌خنه‌ له‌شۆڕشى ڕه‌وتى سه‌در ده‌گرم، زۆر سوپاسى حه‌شدو سوپاى عێراق ده‌كه‌م به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌یان كردو سه‌لماندیان هێزى نیشتیمانین به‌توندیش ئیدانه‌ى میلیشاى بێ شه‌رم ده‌كه‌م (مه‌به‌ست لێى سه‌رایا سه‌لامه‌)".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ لایه‌نگرانى، موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان به‌محه‌مه‌د سه‌در هه‌یه‌، ئه‌وه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌شۆڕشى هۆزو ڕه‌وته‌كه‌ نییه‌ به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستاو نابێت ڕه‌وته‌كه‌ خراپ بێت، بۆیه‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 60 خوله‌كدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانیش نه‌كشێنه‌وه‌، ئه‌وا حاشاتان لێده‌كه‌م".

موقته‌دا سه‌در به‌توڕه‌ییه‌وه‌ به‌خۆپیشانده‌رانى وت:"خه‌ڵك تاوانى چییه‌ به‌هۆى ئه‌م دۆخه‌وه‌ ترساون‌و ژیانیان هه‌راسان بوه‌، ئاگاداربن ئێمه‌ خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌شمان ناوێت‌و ده‌بێت له‌مانگرتنیش بكشێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ملكه‌چمان نه‌بن، هه‌ڵوێستێكى ترمان ده‌بێت به‌رامبه‌ریان".

له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى خۆیشیه‌وه‌ كه‌ كشانه‌وه‌ى له‌پرۆسه‌ى سیاسیی ڕاگه‌یاند، سه‌در وتى:"له‌دوێنێوه‌ من كشاومه‌ته‌وه‌ له‌ڕوى شه‌رعه‌وه‌، چونكه‌ مه‌رجه‌ع وتى نابێت له‌ڕوى شه‌رعه‌وه‌ ده‌ستوه‌ردان هه‌بێت، بۆیه‌ من كشاومه‌ته‌وه‌و حه‌قم به‌سیاسه‌ته‌وه‌ نییه‌وه‌ هیچ كه‌سیش پرسیارى سیاسیم لێ نه‌كات".

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌شى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه‌، دوابه‌دواى بڕیاره‌كه‌ى سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران، ئارامیه‌كى ته‌واو ڕوى له‌گۆڕه‌پانى شه‌ڕ كردوه‌ كه‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژ ده‌نگى ته‌قه‌و ته‌قینه‌وه‌ ئارامى له‌به‌غدادیه‌كان هه‌ڵگرتبوو.

له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى به‌غدا ڕایگه‌یاند، دواى كشانه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران له‌ناوچه‌ى سه‌وزو په‌یامه‌كه‌ى سه‌در، هه‌ڵگرتنى بارى نائاسایی‌و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ هه‌ڵگیراوه‌

News ID 43323

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha