بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر، نۆژین دێرک، یەکێک لە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان، لە کۆنفڕانسی (مەترسیی فرەخوازیەکانی تورکیا، ناسەقامگیری و بووژانەوەی داعش) کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە شاری حەسەکەی کوردستانی سووریا بەڕێوە چوو، وتی: لە 19 ی جوونەوە شەڕی سەربازی لە دژی کوردستانی سووریا بە شێوەی ڕاشکاوانە دەستی پێکردووە و لە 19 ی ژووئیە، ساڵڕۆژی شۆڕش لە کوردستانی سووریا، تورکیا بۆ پەرەپێدان بە سیاسەتە فرەخوازانەکانی خۆی شار و گوندەکانی باکووری سووریا دەکاتە ئامانج.
ناوبرا زیادی کرد: ئێمە لە ساڵی 2012 سەرەتا لە دژی ئەلنوسرە و دواتر سوپای ئازادی سووریا و داعش شەڕمان کرد. ئێمە هەموو ئەو گرووپانەی کە تورکیا پشتگیریانی دەکرد شکست دا. سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا ئەندامی ناتۆیە بەڵام هەموو ئەو گرووپانە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن و ئەنقەرە پەروەردەیان دەکات و چەکی سەربازی دەخاتە بەردەستان.
دێرک وتی:: ئەوەی کە ئێستا خەریکە ڕوو دەدات، شەڕێکی ئاشکرا بۆ لەناوبردنی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریایە. دیارە کە تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر کوردستانی سووریا مۆڵەتی وەرگرتووە.
Your Comment