بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌تویتێكدا ڕایگه‌یاند، ساڵى ڕابردوو به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد به‌ئامانجى دروستكردنى حكومه‌تێكى چاكسازیى‌و ئێستا ده‌رئه‌نجام حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى په‌كخراوه‌و پێویسته هه‌موان هه‌وڵبده‌ن عێراق ده‌ربازبكه‌ن له‌دۆخێك كه متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ده‌ستبدات.
لای خۆشیه‌وه، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ڕویدا له‌عێراق هێرشه بۆسه‌ر دیموكراتى‌و پێویسته لایه‌نه‌كان به‌زوى دۆخه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران چونه به‌رده‌م دادگاى فیدراڵى‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه جگه له‌دادگاى فیدراڵى، زۆربه‌ى فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى كاره‌كانیان ڕاگرتوه.
Your Comment