بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی دانوستانەکانی ڤیەنا و شێوەی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی ئێران وتی: بەتواوەتی دەتوانین بڵێین کە هێشتا لەسەر ڕێگای دانوستانەکانین و ئیزن بدەن تا لەسەر وردەکارییەکان کە هێشتا ڕوویان نەداوە، باس نەکەین.
ئەمریکا هێشتا وەڵامی نداوەتەوە
ناوبراو جەختی کرد: تا ئێستا ئەمریکا وەڵامێکی بە پێشنیارەکانی لایەنی ئەورووپی نەداوەتەوە.
کەنعانی بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا پێشکەوتنی باشمان هەبووە، ڕایگەیاند: دانوستان کۆمەڵێکە و ئەبێ لەسەری ڕێککەوتن بکرێت. تا کاتێک کە لەسەر هەموو بابەتەکان ڕێککەوتن نەکرێت ناتوانین بڵێین کە ڕێککەوتنمان کردووە.
ناوبراو وتی: پێم وایە ئەمریکا بەرپرسی ئێستای دۆخی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕێکنکەوتن تا ئێستایە.
ئێران چاوەڕوانی لایەنی بەرانبەر نابێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوانی لایەنی بەرانبەر نابێت، ڕایگەیاند: چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگەیێندراوە کە ئێمە ڕەوتی بژێوی ژیان و ئابووری وڵاتمان گرێ نەداوەتە ڕەوتی دانوستانەکانەوە و هەر جۆرە هەوڵ و تێکۆشانێکی لایەنی ئەمریکی، لۆبییەکانی ئیسرائیل و بێ کردەوەییەکانی ئەورووپا، نابێتە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەست لە داواکاییەکانی خۆی هەڵبگرێت.
گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان لەبەرژەوەندی هەر دوولایە
کەنعانی لە درێژەی کۆنگرەکەدا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئیران و عەرەبستانیش وتی: پرسی هاوبەش و جۆراوجۆرمان لەگەڵ عەرەبستان لە بواری دوولایەنە و ناوچەیی هەیە و گفتوگۆکان بۆ دەسپێکردنەوەی پێوەندی فەرمی دوو وڵاتەکە بەرژەوەندی هەر دوولا دابین دەکات.
ناوبراو وتیشی هەرچەندە جیاوازی ڕا لە هەندێک بابەت هەیە بەڵام ڕەوتی گفتوگۆکان ئەرێنییە و لایەنی بەرانبەریش هەنگاوی باشی هەڵیناوە.
تورکیا روانگەی خۆی لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا ڕاست بکاتەوە
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە پێوەندی سووریا و تورکیا جەختی کرد: حکومەتی تورکیا باشتر وایە ڕوانگەی خۆی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا ڕاست بکاتەوە و بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ سووریا ڕۆڵ بگێڕێت.
گۆڕینەوەی زیندانییەکان پێوەندی بە ڕەوتی دانوستانەکانەوە نییە
کەنعانی سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا جەختی کرد: پرسی زیندانییەکان لە چوارچێوەیەکی مرۆڤانەوە بڕوانین پێیدا و چارەنووسی ئەوان گرێ نەدەینە دانوستانەکانی ڤیەناوە و بە شێوەی ناڕاستەوخۆش لەگەڵ ئەمریکا باسمان کردووە و هیوادارین بە شێوەی ئەرێنی بچێتە پێشەوە.
Your Comment