هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە سووریا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە هیرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە سنووری سووریا و عێراق هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر کەناڵی ئەلجەزیرە لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلتنف لە سنووری سووریا و عێراق هەواڵی دا.

لەلایەکی ترەوە هەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی و هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تەیار کراو بە مووشەک ئەنجام دراوە و ناوەندی سەربازی بنکەی ئەلتنف لە سنووری سووریا و عێراقی کردووەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکان ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەک دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی دەڤەری دیمەشق و تەرتووس رووی داوە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە درۆنە بۆمبهاوێژەکان ئامانجەکانی خۆیانیان لە بنکەی ئەلتنف سەرەڕای هەوڵەکانی سوپای ئەمریکا بۆ پووچەڵ کردنەوەیان، پێکاوە.

News Code 43167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha