بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، حەنان فەتلاوی نوێنەری پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کۆدەنگی نەتەوەیی لەسەر کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان مەرجی یەکەمە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە مسۆگەر کردنی پێکهێنانی حکومەتی یاسایی مەرجی دووهەمە کە ئەبێ بێتە دی.
ناوبراو هەروەها لە پەسەند کردنی یاسای نوێی هەڵبژاردن وەکوو مەرجی سێهەم یادی کرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕۆژی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە پشتگیری پێشنیارەکەی موقتەدا سەدر بۆ بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردن دەکەین.
Your Comment