بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە چوار مانگی ڕابردوو لەسەر پێداویستی ئۆپراسیۆنی نوێ لە دژی کوردەکانی سووریا جەختی کردووە چونکوو بە وتەی بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە هێزەکانی کوردی سووریا سەر بە پەکەکەن و هەڕەشەیەک بۆ سەر سووریا دێنە ئەژمار. سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا، بەهۆی دژایەتی ئەمریکا و رووسیا کە ڕۆڵێکی گەورەیان لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەیە، ئەو هێرشە هێشتا ئەنجام نەدراوە.
بەم حاڵەوە، دوو کارناسی پرسەکانی تورکیا و ڕووسیا پێیان وایە ئەردۆغان لەسەفەری داهاتووی خۆیدا بۆ ڕووسیا، بەدوای وەرگرتنی گڵۆپی سەوز لە مسکۆیە.
کەریم هاس، شرۆڤەکاری پێوەندییەکانی ڕووسیا-تورکیا لە ئەو بارەوە بە ڕادیۆ نەتەوەیی ئەمریکای وتووە لە دیداری ڕۆژی هەینی داهاتوو لە نێوان پووتین و ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەو بابەتە دەهێنێتە ئاراوە و بەدوای وەرگرتنی ڕازی کردنی ڕووسیا سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریایە.
سنان ئولجۆن، دیپلۆماتی پێشووی تورکیا و شرۆڤەکاری پرسەکانی ئەو وڵاتەش بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەردۆغان دەیەوێت ملیۆنان ئاوارەی سووریای دانیشووی تورکیا بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان، داواکاری جیدی ئەردۆغان لە پووتین بۆ دژایەتی نەکردن لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دوور لە چاوەڕوانی نازانێت.
کەریم هاس جەختی کرد داخوازی سەرەکی ئەردۆغان لە پووتین دەستێوەردان نەکردنی ڕووسیا لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنقەرە لە دژی کوردەکانی سووریا دەبێت.
سنانئولجۆن و کەریم هاس بە ئاماژە بە پێداویستی تورکیا و ڕووسیا ب یەکتر-لە دۆخی ئێستا کە ڕووسیا لەلایەن ڕۆژاواوە گەمارۆ دراوە و تورکیاش پێویستی بە ڕەزامەندی مۆسکۆ بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکانە-ئەگەری ڕێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی کوردەکان ڕەت ناکەنەوە.
ئەوان پێیان وایە کە ئەگەری هەیە ڕووسیا لە بەرانبەر ئاسانکاری لە بەرژەوەندی ئابووری مۆسکۆ، گڵۆپی سەوز یان لانیکەم زەرد نیشانی ئەردۆغان دەدات.
کەریم هاس شرۆڤەی دا: ئەگەری هەیە هەڵوێستی ڕووسیا ئەوە بێت کە ڕووسیا لە باری سیاسی و بە شێوەی ڕواڵەتی تورکیا سەرکۆنە دەکات بەڵام کاردانەوەیەکی بە شێوەی کردەیی بەرانبەر ئەو هێرشە نابێت.
ئەو شرۆڤەکارە جەختی کرد نە ڕووسیا و نە دەوڵەتی سووریا نایانەوێت تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات بەڵام بە پێی ئەوەی کە ئەو ئۆپراسیۆنە ئەگەری هەیە یارمەتیدەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردن بێت و پووتینیش هەر ئەو رووداوەی دەوێت، ئەگەری هەیە ڕێگری نەکات لە هێرشەکەی تورکیا.
Your Comment