ڕۆمانی "ئەلف/یا" لە سنە ڕوونوێنی دەکرێت

کتێبی "ئەلف/یا" کە لەلایەن محەمەد ڕەئووف مورادیەوە بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕدراوەتەوە، سبەینێ چوارشەممە لە سینەما بەهمەنی سنە ڕوونوێنی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "ئەلف/یا" کە لەلایەن محەمەد ڕەئووف مورادیەوە لە کوردییەوە بۆ فاراسی وەرگێڕدراوەتەوە و لەلایەن بڵاوگەی قوقنووسەوە لەچاپ دراوە، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە سینەما بەهمەنی سنە ڕوونوێنی دەکرێت.

ڕەزا عەلی پوور ڕۆمانی "ئەلف/یا" ی لە ساڵی 1398 لەسەر بابەتی خۆشنووسی و ژیانی خۆشنووسێک بە زمانی کوردی نووسی و لەلایەن بڵاڤگەی مانگەوە بڵاو کرایەوە.

لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ئەو ڕۆمانە پانێلێکی ڕەخنە و لێکدانەوە بە بەشداری دکتۆر محەمەد ڕەحیمیان، دکتۆر کەمال خالق پەنا و بەڕێز موراد ئەعزەمی بەڕێوە دەچێت و بڕیارە ئەدەبی، کۆمەڵناسی و زمانی ئەو ڕۆمانە لێک بدرێتەوە.

News Code 43023

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha