بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوپاک ئەحمەد و عوسمان کانی کوردەیی، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی چاکسازی گەورانی هەولێریان کرد سزادراوانی بادینانیان بەسەر کردەوە.
ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ، سەردانی چاکسازی گەورانی هەولێری كرد و ڕایگەیاند، هەریەکە لە شێروان شێروانی، نێچیروان بەدیع، ئەمجەد ڕێکانی بنیوە و دوای چەند کاتژمێرێك لە گفتوگۆکردن ئەوان سوربوونی خۆیان دوپاتکردوەوە لەسەرمانگرتن لە خواردن تا ئەو مافە یاساییانەی هەییانە پێان نەدرێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: ئەو مافانەی ئەو زیندانیە مانگرتوانە داوای دەکەن، بێ بەشکردنیان لە ئازادکردنی بەمەرج، کەئەمەش زوڵمێکی ترە لێێان دەکرێت، کۆمەڵێک سزادراوی تر هەن دوور لەیاسایی بنەماکانی دادگاییکردن، لەساڵی2018 وە بێ بەش کراون لەمافی ئازادکردنی بەمەرج بەبڕیارێکی دادگایی تەمیز.
لەبارەی بارودۆخی زیندانیانەوە دەڵێت: بەگشتی بارودۆخی، نێچیروان بەدیع، باش نەبوو خوێن دادەنێت بەهۆیی کاریگەری مانگرتنی لەخواردن، ئەمجەد ڕێکانی دوایی ئەوەی لەزیندانی ئاسایش دەگوازریتەوە چاکسازی گەوران پشکنینی بۆ دەکرێت دەردەکەوێت توشی ڤایرۆسی جەرگ بووە.
ئەوسی ئاشکرا کردووە، لە سەردانەکەیاندا چاواین بەچەند سزادراویی دیکە ئازادکردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە، بەڵام بێ بەش کراون لەو مافە.
س.س
Your Comment