بەڕێوەچوونی مانۆڕی ئیتلاعاتی لە ڕۆژاوای ئێران

فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە بەڕێوەچوونی نۆهەمین مانۆڕی بەربڵاوی ئیتلاعاتی لە پارێزگا ڕۆژاواییەکانی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی نۆهەمین مانۆڕی ئیتلاعاتی بەربڵاو لە ئاستی پارێزگا ڕۆژاواییەکانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو مانۆڕە لە ئاستی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان، مەرکەزی، لوڕستان و زەنجان بەڕێوە چوو کە ئامانجی سەرەکیی بەرز کردنەوەی ئاستی ئامادەیی دەزگا ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکان، لێکدانەوەی ئامادەیی هێزەکان و چارەسەر کردنی کێشەکان، پێشکەوتن بۆ بەرەنگار بوونەوەی سیستەمی ئیتلاعاتی دوژمنان و بەرز کردنەوەی ئاستی ئامادەیی هەواڵگری بوو.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرەوڕوو بوونەوەی هێزە شەیتانییەکان لە ئاستی جیهان بۆ دروست کردنی کێشە لە ئاسایشی ئێران لە درێژەی چوار دەیەی ڕابردوو زیادی کرد: لە ئەو مانۆڕە دۆخی ڕاستەقینە هاوشێوەسازی کرا و تێیدا پێشکەوتووترین و بەڕۆژترین ئامێرە هەواڵگرییەکان، تێکنیکی نوێی ئیتلاعاتی و ئەزموونە ئیتلاعاتییەکانی سپا بەکار هێنراوە.

News Code 42979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha