بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا (میت) پاگەندەی کرد کە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە سلێمانی "خەدیجە خدر" بە نازناوی "بێریڤان زیلان" لە ئەندامانی باڵای پەکەکە گیانی لەدەست داوە.
میت پاگەندەی کردووە کە خزر لە ئۆپراسیۆنێکدا لە سلێمانی ناوبراوی کوشتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنادۆڵی، خزر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە و کەجەکە بووە و لە ساڵی 1991 ەوە بووەتە ئەندامی پەکەکە و هەروەها لە ساڵی 2004 بووەتە بەرپرسی لقی ژنان لە ئەرمێنیا. لە ساڵی 2008 بووە بە یەکێک لە بەرپرسەکانی هەپەگە، لە ساڵی 2011 بووە بەرپرسی مەخموور و لە ساڵی 2017 ەوە تا ئێستا وەکوو بەرپرسی لقی سووریا تا ئێستا چالاکی کردووە.
بە پاگەندەی ئەناتۆڵی، خزر خشکی گەورەی تووبا خزر ئوزتورک نوێنەری پێشووی هەدەپە لە وانە. برایەکی تریشیان لە پێکدادانەکانی ساڵی ساڵی 1998 گیانی خۆی لەدەست داوە.
Your Comment