AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٦ ٠٩:٣٥

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆ لەگەڵ بورل:

ئێران پێشوازی لە درێژەی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەکات

ئێران پێشوازی لە درێژەی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا بە ڕاستبینییەوە و بۆ دەستخستنی ڕێککەوتن هەنگاو هەڵبگرێت، ڕێککەوتنێکی باش دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ جۆزێف بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دوایین دۆخی گفتوگۆکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ش کردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی جۆزێف بورل و ئێنرکە مۆرا ڕایگەیاند: هیچ گومانێک لە ئیرادەی ئێران بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش، بەهێز و پاەوجێ نییە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئەگەر ئەمریکا بە ڕاستبینییەوە و بۆ دەستخستنی ڕێککەوتن هەنگاو هەڵبگرێت، ڕێککەوتنێکی باش دەکەین.

ناوبراو وتیشی: ئێران هەر لە سەرەتای دانوستانەکانەوە تا ئێستا بەردەوام نیازپاکی و جیجی بوونی جۆی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن سەلماندووە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە دەقی پێشەکش کراو لەلایەن بورلەوە، جەختی کرد: ئێران لە بەردەوام بوونی ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستانەکانی پێشوازی دەکات.

News ID 42958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha