گفتوگۆکانی بەغدا و هەولێر بێ ئەنجام درێژەی هەیە

لە ڕوانگەی ئێس ئەند پی گڵۆباڵەوە، تەنیا ئەنجامی دانوستانە نەوتییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن لەسەر درێژەی دانوستانەکان بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی و مستەفا کازمی کۆتاییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە بەغدا دیداریان کرد کە بە پێی بەیاننامەی هاوبەشێک کە لە ئەو دیدارە بڵاو بووەتەوە، ئەوان لەسەر زیاد کردنەوەی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چارەسەری بابەتە کێشە لەسەر و ناڕوونەکان لەوانە نەوت و گاز ڕێککەوتنیان کرد.

گۆڤاری ئێس ئەند پی گڵۆباڵ لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەنجامەکانی ئەو دیدرە و جیکەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ کردووە، ئەنجامی ئەو دانوستانانەی هیچ وەسف کردووە. ئەو گۆڤارە لێزانییەی بواری وزە تەنیا ئەنجامی ئاوەها دانوستانێکی ڕێککەوتن لە سەر درێژەی گفتوگۆکان وەسف کردووە.

ئەو گۆڤارە یەکێک لە لاوازییەکانی بواری بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەی نەوت و گازی عێراقی پەسەند نەکرانی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق وەسف کردووە.

News Code 42921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha