بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق هەندێک پرسی هاوبەش لە بواری پێوەندی دوولایەنە و هەروەها هەندێک پرسی ناوچەیی لەوانە ڕەوتی گفتوگۆکانی تاران و ڕیازی لێک دایەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵهیان هەروەها بە دەسخۆشی لە هەوڵ و ڕۆڵی سازێنەری عێراق لە ڕێکخستن و بەرەوپێش بردنی گفتوگۆ ناوچەییەکان لە درێژەی تۆکمە کردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش و گەشە لە ناوچەکە، لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ بەردەوام بوونی هاوبیری و گفتوگۆ لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی بە مەبەستی شوێنگریی پرسی هاوبەش لە بواری دوو لایەنە و ناوچەیی جەختی کرد.
Your Comment