هێزی کورد و سوپای سووریا پێکەوە ئامادەن بەرەنگاری پەلاماری تورکیا ببنەوە

ئاڵدار خەلیل ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) وتی: ئه‌مجاره‌ ته‌نها هێزى سه‌ربازییمان شه‌ڕناكات، به‌ڵكو ته‌واوى خه‌ڵكى سوریاو کورد چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئاڵدار خەلیل ئەندامی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا چه‌ندین بابه‌تى هه‌ستیار باسده‌كات‌و هێرشێكى توندیش ده‌كاته‌سه‌ر پارتى دیموكراتى كوردستان‌و هۆشداریی پێده‌دات.

ئاڵدار خه‌لیل له‌م دیداره‌دا كه‌ له‌به‌شى دیدارى شارپرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "ده‌بێت پارتی دیموکراتی کوردستان بیری بێت‌و هیچ كات له‌یادى نه‌كات، تورکیا پارتی‌و ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش قبوڵناکات، تائێستا تورکیا ئاماده‌نییه‌ بڵێت هه‌رێمى كوردستان یان هه‌ر ناوى كوردستان بێنێت، به‌ڵكو ده‌ڵێت باكورى عێراق".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەهۆی هەبوونی پەکەکەوە نییە، پەکەکە لەناو تورکیا بوونی هەیە، بەڵام تورکیا بوونی پەکەکە بەگران دەبینێت، بۆ دڵنیابوونى هه‌موانیش پارتى دەزانێت ئەو هێرشانە داگیرکاریین، بەڵام بێدەنگه‌، چونکە پارتی چارەنووسی خۆی بەڕژێمی تورکیاوە بەستۆتەوە".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات کە "، ئەگەر تورکیا ئەمڕۆ هێشتا دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی قبوڵکردووە، ئەوە بەهۆی هەبوونی پەکەکەوەیه‌، بەواتایەکی تر بەهۆی پەکەکەوە تائێستا پارتی بوونی هەیە، ئەگەر پەکەکە نەبووایە پارتیش بوونی نەده‌بوو".

له‌باره‌ى سویدو فنله‌نده‌ش كه‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توركیا كرد، ده‌ڵێت:"زۆر به‌داخه‌وه‌ بەم ئاراستەیە هەنگاویان نا، ئه‌م بڕیاره‌یان پێشئەوەی کاریگەری لەسەر کورد هەبێت، کاریگەری لەسەر خەڵکی ئه‌و دوو وڵاته‌ خۆیان دەبێت، چونکە جێی ڕەزامەندی تورکیاو ناتۆیەو دژى خواستى خه‌ڵكى ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌".

له‌باره‌ى ڕێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ سوریاو ناوچه‌ داگیركراوه‌كان، ئاڵدار خه‌لیل وتى:"ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە کە ئێمە یەکهەڵوێستمان هەیەو پێکەوە لەدژی داگیرکاریی ده‌وه‌ستینه‌وه‌، بڕوام وایە ئەگەر لەسەر ئەمە ڕێکبکەوین، دەبێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی لەداهاتوویەکی نزیکدا لەسەر مەسەلە یاسایی‌و سیاسییەکانی تریش ڕێکبکەوین‌و ته‌واوى شاره‌ داگیركراوه‌كانیشمان ئازادبكه‌ینه‌وه‌"..

ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌مجاره‌ لەگوندو شارەکان گەلەکەمان جیاواز له‌هێرشكردنه‌سه‌ر عەفرین‌و گرێ سپی‌و سەرێکانی، بەرخۆدان دژی داگیرکاریی تەنها لەئاستی سەربازیدا نابێت واته‌ ته‌نها هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانمان به‌رخۆدان ناكه‌ن، به‌ڵكو هەموو گەلەکەمان لەو بەرخۆدانەدا جێگای خۆیان دەبێت‌و دەستبەرداری خاکەکەیان نابن‌و لەگەڵ شەڕڤانانی خۆیان یەکدەگرنەوەو بەرگرییەکی گەورە تۆمارده‌كه‌ن، هه‌وڵه‌كانیش به‌و ئاراسته‌یه‌یه‌ نه‌ك هەر ڕێگە بەتورکیا نادەین کە ناوچە نوێکان داگیربکات، بەڵکو دەرفەتێک بۆ ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکانیش ده‌ڕه‌خسێنین".

News Code 42784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha