بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کرملین ڕایگەیاند کە ویلادمیر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا سێشەمەی داهاتوو 19ی جولای دێتە تاران.
بریارە هەر ئەو رۆژە لە گەڵ ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تاران دیدار و گفتوگۆ بکات.
تاوتوێی کێشە و پرسەکانی ناوچەکە ، بابەتی سووریا و شەڕی ئۆکراینا و پرسی ئەتۆمی ئێران و زۆر بابەتی دیکە لەوانە پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتانە لە گەڵ ئێران لە سەفەری ئەردۆغان و پوتین دا باس دەکرێت.
Your Comment