دەستگیری تیرۆریستی داعشی ناسراو بە "قەسابی حەیفا" لە بەغدا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا تیرۆریستێکی داعشی ناسراو بە قەسابی شەقامی حەیفا لە بەغدا دەستگیر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیری تیرۆریستی داعشی ناسراو بە قەسابی شەقامی حەیفا لە پایتەستی عێراق هەواڵی دا.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هەواڵی ورد سەبارەت بە بوونی دوو گومانلێکراو خرایە بەردەستی هێزەکانی بەپەلەی بەغداوە. لە ساڵی 2008 ەوە حوکمی دادوەری لە دژی ئەو دوو گومانلێکراوە کە یەکێکیان بە قەسابی حەیفا ناسراوە، دەرکراوە و ئەوانیش بەرەو دەرەوەی عێراق هەڵاتبوون.

News Code 42757

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha