شاندێکی چوار چێوەى هەماهەنگی دێتە هەرێمی کوردستان

شاندێکی چوار چێوەى هەماهەنگی سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن و لەگەڵ پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەرچاوەیەکى ئاگادار لە بەغداوە بەشارپرێسی راگەیاند: بریارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى چوارچێوەى هەماهەنگی بەسەرۆکایەتى نوری مالیکى یان هادی عامری سەردانى هەرێمی کوردستان بکات.

سەرچاوەکە باسى لەوە کرد، سەردانەکەى شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ پارتى و یەکێتى سەبارەت بە پرسی پێکهێنانى حکومەت و بەتایبەت پۆستى سەرۆک کۆمار.

هەروەها سەرچاوەکەى شارپرێس وتیشى: چوار چێوەى هەماهەنگی دەیەوێت بە فەرمی کۆتای بریاری پارتى و یەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمارەوە وەربگرێت، هەرچەندە لە رۆژانى رابردوو بافڵ تاڵەبانى هەڵوێستى کۆتایی یەکێتى بە سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی راگەیاندوە.

News Code 42616

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha