بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرایكرد، بكوژى دوو مامۆستاكه‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دینیان ده‌ستگیركردووه‌و پارێزگارى هه‌ولێریش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ده‌كاته‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "تۆمه‌تبارى كوشتنى دوو مامۆستاكه‌ى هه‌ولێر ویستویه‌تى بچێته ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێرو لهبازگهیهكى ئاسایشى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه".
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە لەڕوداوێکدا لەکۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین له‌هەولێر، یەکێک لەخوێندكارهكانى بەشى یاسا بەچەک هێرشیكرده‌سه‌ر حەرەمى زانکۆ‌و لەئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگرى کۆلێژى یاسا‌و دواتریش له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى هه‌مان ئه‌و زانکۆیه‌ى كوشت‌و یەکێک لەکارمەندانى زانكۆكهشى برینداركرد.
شارپرێس زانیاریی ده‌ستكه‌وتووه، بکوژهكه ناوى (ئ ـ ق)و کوڕی فەرماندەیەکی باڵای "سوپای بارزان"ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه.
شیاوی ئاماژەیە سوپای بارزان"ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئەمەی رەتکردۆتەوە.
Your Comment